شارپرێس:
به‌ریتانیا پێشنیاز ده‌كات خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی واز له جگه‌ره كێشان بهێنن و له‌به‌رامبه‌ردا زیاتر له هه‌زار دۆلار وه‌ك دیاری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی واز له جگه‌ره كێشان ده‌هێنن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی، زانكۆی وێست ئه‌نجلیای به‌ریتانیا توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه بۆئه‌وه‌ی پاداشتی ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه واز له جگه‌ره‌كێشان ده‌هێنن.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دیارییه ماددییه‌كه 912 پاوه‌ند، كه ده‌كاته هه‌زار و 108 دۆلاری ئه‌مریكییه.
ساڵانه تێچووی جگه‌ره كێشه‌كان له‌به‌ریتانیا 13 ملیار پاوه‌نده، كه ده‌كاته 15 ملیار و 804 ملیۆن دۆلار.
بینی وودز، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری "دامه‌زراوه‌ی سییه‌كان له‌به‌ریتانیا" ده‌ڵێت، پێدانی دیارییه‌ك به‌و كه‌سانه‌ی واز له جگه‌ره‌كێشان ده‌هێنن، زیاتر هانده‌رده‌بێت بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌یان له جگه‌ره‌كێشان.
ڕ . ج