"هێدفۆن"ە نوێكان هەستی بیستن وێران دەكەن

تەندروستی

08/08/2019‌ 597 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:  
پزیشكان دەڵێن: ئاستی دەنگی بیستۆكەكان "هێدفۆن" راستەوخۆ كاریگەری لەسەر هەستی بیستنی مرۆڤ دەبێت.

دەبێت لانی زۆری ئاستی دەنگی بیستۆكەكان بەتێكرایی ٨٠ دیسیبڵ بێت، بەڵام ئاستی دەنگی زۆرینەوەی بیستۆكە نوێكان دەگاتە ١٠٠ دیسیبڵ و زیاتریش، لەبەر ئەوە گوێگرتن بەدەنگی بەرز لەمۆسیقا هەستی بیستن لەناو دەبات .

پزیشكان دەشڵێن: ئاستی دەنگی ٨٠ دیسیبڵیش زیانی بۆ هەستی بیستن هەیە، بەتایبەت ئەگەر كەسەكە بەشێوەیەكی رۆژانە گوێ لە مۆسیقا بگرێت .

وازانراوە ئەگەر دەمارەكانی بیستن زیانیان بەركەوت، ئەوە ناتوانرێت توانای جارانیان بۆ بگێڕدرێتەوە، دواتریش بە بەردەوام بەدەنگی بەرز گوێگرتن لەمۆسیقا لەرێگای بیستۆكەوە دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بیستن، ئەو كاریگەرییە نەرێنییەش لەسەرخۆیەو كەسەكە هەست بەهیچ نیشانەیەك ناكات.

بەگوێرەی قسەی پزیشك‌و شارەزایان، ئەگەر ئاستی دەنگ لەكاتی گوێگرتن لەمۆسیقا گەیشتە ٥٠-٦٠ دیسیبڵ، ئەوە دەبێت بۆ ماوەی ٢ بۆ ٣ كاتژمێر پشوو بە گوێكان بدرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی