ئەو ئامێرانەی بڕیارە سامسۆنگ بەم نزیكانە ئاشكرایان بكات

هەمەڕەنگ

08/08/2019‌ 393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "ساماسۆنگ"ی كۆریای باشوور، خۆی ئامادە دەكات لەمیانی كۆنگفرانسێك، كە وابڕیارە لەم مانگەدا  بەرێوەبچێت، ژمارەیەك ئامێر و مۆبایلی زیرەكی پێشكەوتوو نمایش بكات.

Galaxy Note 10:
پێشبینی دەكرێت ئەو مۆبایلە نوێیە بەهەردوو جۆرەكەی Note 10 و Note 10 plus بخاتەروو، كە شاشەیەكی كوالێتی بەرزیان هەیەو قەبارەكەی ٦،٣ و ٦،٧٥ بۆسە، هەروەك كامێرا سەرەكییەكەی سێ هاوێنەییەو لەباشترین ئەو كامێرایانەیە، كە سامسۆنگ بۆ مۆبایلەكانی داناوە .

هەروەها ئەو مۆبایلانە گەلێك تایبەتمەندی نوێیان هەیە، كە لە مۆبایلەكانی ئێستادا بوونیان نییەو مۆبایلی Note 10 plus لەگەڵ تۆرەكانی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت كاردەكات.

كاتژمێری زیرەكی Galaxy Watch Active 2
پێشبینی دەكرێت نەوەی نوێی كاتژمێرەكانی Galaxy Watch Active بەتۆرەكانی LTE كار بكەن ، كە دوو جۆری هەیە و شاشەیەكی ٤٠ و ٤٤ ملمیان هەیە، جگە لەوەی ئەو كاتژمێرانە توانای چاودێریكردنی باری تەندروستی بەكارهێنەر و ترپەكانی دڵیان هەیە .


مۆبایلی  Galaxy Fold:
ساماسۆنگ چەند جارێك نمایشكردنی مۆبایلە چەماوەكەی دواخست، ئەوەش دوای ئەوەی دەركەوت گرفت لەشاشەكەیدا هەیە، چاوەرێ دەكرێت لەكۆنفرانسەكەی مانگی ئاب بەفەرمی نمایش بكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی كەموكوڕییەكانی چاككران.


Galaxy Home:
پێشبینی دەكرێت نەوەی نوێی یاریدەدەری زیرەكی Galaxy Home چەند تایبەتمەندییەكی نوێی تێدا بێت و توانای ئەوەی هەبێت مامەڵە لەگەڵ یاریدەدەری دەنگی Bixby بكات، هەروەك گۆرانكاری نوێی لەخزمەتگوزارییەكانی Samsung SmartThings دا كردووە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی

بەپەلە