هێدفۆنەكان چۆن زیان بەگوێیەكانی مرۆڤ دەگەیەنن؟

تەندروستی

08/08/2019‌ 476 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆرەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە جۆرێك لە هێدفۆن (سەماعە)ی سەر، كاریگەری ڕاستەوخۆی بەسەر گوێچكەكانەوە هەیە و هەستی بیستن لاواز دەكات.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی ماڵپەری ڕامبلی تەندروستی، هەر هێدفۆنێك پێویستە قەبارەی دەنگ تێیدا لە ٨۰ زیاتر نەبێت، بەڵام ئەم جۆرە هێدفۆنە قەبارەی دەنگ تێیدا ۱۰۰ە زیاتریشن، بۆیە بكوژی ڕاستەوخۆی هەستی بیستنە و دەماری بیستن لاواز دەكات.

توێژەرەوەكان ئەوەیان سەلماندووە، كە بەكارهێنانی هێدفۆن كاریگەری ڕاستەوخۆی بەسەر گوێیەكانەوە هەیە، بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی، كە ڕۆژانە زیاد لە دوو كاتژمێر هێدفۆن بەكاردەهێنن، دەبێتە هۆی ئەوەی مێشك و گوێیان بە هێدفۆنەوە پەیوەست ببێت و جگە لە هێدفۆن، بە باشیی گوێیان لە هیچ شتێكی تر نەبێت.

كاتێك دەماری بیستن لاواز دەبێت، هەستی بیستنیش لاواز دەبێت‌و وەكو پێش لاوازبوون ناتوانێت ئەركەكانی خۆی جێبەجێبكات، كە بیستنە. 

بەپێی توێژینەوەكی ئەمریكی، چەندەها كەس هەن بە هۆی هێدفۆنەوە هەستی بیستنیان لاواز بووە بەبێ ئەوەی خۆیان هەست بە هیچ گۆڕاكارییەك بكەن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ