نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

08/08/2019‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوەی كردەوە، ئەوەش دوای ئەو دابەزینەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی جیهانی دۆلارێك بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.43 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، نزیكەی دۆلارێك بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.36 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەهەڵوێستی سعودییەوە هەیە، دوای ئەوەی رایگەیاند، بەرهەمی كەمتر دەخاتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح

بەپەلە