چۆن بتوانین جلوبەرگی باش بكڕین‌و بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە؟

هەمەڕەنگ

08/08/2019‌ 588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆ هێشتنەوەی جلوبەرگەكان بۆ ماوەیەكی زۆر، چەند رێگەیەك هەیە، كە پێویستە پەیڕەویان بكەیت، تا هەمیشە بەجوانی دەربكەویت.

لەكاتی كڕین
لەكاتی كڕین‌و هەڵبژاردنی جلوبەرگ دەبێت تێبینی بەهێزی هێڵەكانی دەزووی جلەكە بكەیت، كە هەر شتێك زانیت خەریكە جیادەبێتەوە، ئەوا مەیكڕە. 

تێبینی جۆری چینراوەكەش بكە، پۆشاكەكە بخە سەر ڕووناكی ئەگەر توانیت  لەودیوەوە شت ببینیت، ئەوا زۆر نامێنێتەوە، تا پۆشاكەكە ئەستورتر و قورستر بێت زیاتر دەمێنێتەوە. 

وا باشترە پۆشاكێك بكڕیت، كە بە جۆرێك چنرابێت، بۆ نموونە ٪١٠٠ لۆكە، یاخود خوری بێت. 

Orsola de Castro of Fashion، كە ماركەكی جیهانییە پێشنیاری ئەوەی كردووە، كە باشترە چنینەكە سروشتی بێت، چونكە فێنك ترو دیاردەی ئارەق كردنەوەش كەمدەكەنەوە، ئەمەش وا دەكات كەمتر پۆشاكەكە بشۆرێت.

ئایا پێویست دەكات پۆشاكەكان بشۆرێن؟
شۆردن زیان بە جلوبەرگ دەگەیەنێت، ئەگەر توانیت كەمی بكەیتەوە، ئەوا جلەكان زیاتر دەمێننەوە‌و لەكاتی شۆردنیش شوێنی دیاریكراو بشۆرە.

جلوبەرگ بەجوانی هەڵبگرە، كە بەشێویەكەی جوان جلەكان هەڵواسە و هەڵیان گرە بەمەش زیاتر دەمێنەوە. 

باشترە بەشێویەكی جۆراو جۆر دابنرێت جلەكان بۆ ئەوەی بزانرێت چیت هەیە و چیت نییە و ئارەزووی جلكرین بكەیت.

چاكی جلەكان پەیوەندی بە گرانی هەرزانییەوە نییە، دەكرێت جلێكی گران پڕیبێت لەلاسیتیك و نایلۆن، بە پێچەوانەوە دەكرێت جلێكی چنراو تەنیا خوری یاخود لۆكە پێكهاتبێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل