چۆن مەترسییەكانی كاركردنی رۆژانە لەسەر خۆمان كەمبكەینەوە؟

تەندروستی

08/08/2019‌ 472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئایا كارەكەت لەناو ئۆفیسەكەت بۆ ماویەی زۆر لەسەر كورسییە جوڵاوەكەت دەتهێڵێتەوە؟ دەزانیت ئەمە شتێكی باش نییە.

چەند ڕێگەیەك هەیە، كە یارمەتی دەدات بۆ لابردنی مەترسی لەسەر تەندروستی بەهۆی كارەكەتەوە، كە ناچاری رۆژانە ئەنجامی بدەیت.

چەند تێبینیەك بۆ ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی
توێژینەوەكان دەریانخستووە ڕاكردنی هێواش بۆ ماوەی ٣٠ خولەك لەڕۆژێكدا دەبێتە هۆی كەمردنەوەی مەترسییەكانی نەخۆشی، كە بەهۆی كارەكەتەوە تووشت دەبێت، بەدەستهێنانی ئەمەش ئاماجێكی زۆر گەورەیە.

بەڵام ئەگەر لەگەڵ كاتی تۆدا نەگونجا دەكرێت چالاكی دیكە ئەنجام بدەیت.

لەجیاتی دانیشتن لەسەر كورسی لەكارەكەت دێسكێك بەكاربێنە، كە بۆ ڕاوەستان كراوەو بەو شێوە كار لەسەر كۆمپیتەرەكەت بكە بۆ باشتركردنی ڕێرەوی خوێن.

لەجیاتی نامە ناردن بۆ هاوپیشەكەت، كە لە نهۆمێكی دیكە كار دەكات ، بە پێی خۆت برۆ و پەیامەكەتی پێ بڵێ.

ئەگەر ئەو شتەی، كە دەتەوێت لە قاتی سەروتر بوو لەبربی بەكارهێنانی بەرزكەرەوەی باڵەخانەكە قادرمە بەكاربێنە. 

لە كاتی پشواكاندا قاچەكان بجوڵینە و جوڵەیان پێبكە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە