لەباكوورو باشوورەوە هێرش دەكرێت.. هاوپەیمانی حیزبوڵڵاو حەماس دژی ئیسرائیل

جیهان

08/08/2019‌ 3437 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"هێرشكردن بۆ سەر ئیسرائیل لەباكوورو باشوورەوە لە یەك كاتدا ئەنجامدەدرێت"، بەو ناونیشانە (ئیگۆر سوبوتین) لە (نیزافیسیمایا غازیتا) راپۆرتێكی دەربارەی هاوپەیمانی تەكتیكی نێوان حیزبوڵڵای لوبنانی‌و بزووتنەوەی حەماس‌و هەماهەنگی كردن بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل بڵاوكردووەتەوە، ئەوەش لە كاتی روودانی جەنگ لەدژی ئێران.

بەپێی راپۆرتەكە، حیزبوڵڵاو حەماس لەسەر هەماهەنگیكردن رێككەوتوون لە بەرەكانی جەنگ دژی ئیسرائیل، كە رۆژنامەكانی ئیسرائیل یەكەمین جار ئەم هەواڵەیان بڵاوكردووەتەوەو پاشان سوپای ئێران لە دووپاتیكردووەتەوە، بەم شێوەیەش ئێستا تاران دڵنیایە هەموو ئیسرائیل لە ژێر دەستیدایە. 

هاوكات سوپای ئیسرائیل ترسی ئەوەی هەیە درامەتی تەواوی لەبەردەستدا نەبێت بۆ رێگرتن لە هێرشێكی دوو لایەنە لە ئاراستەكانی باكوورو باشورەوە لە یەك كاتدا لەلایەن ئەو دوو بزووتنەوە چەكدارییە.

پێدەچێت گروپە فەلەستینییە چالاكەكانی سەر سنووری باشووری دەوڵەتی یەهود نەیانەوێت بگەنە رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ تەلئەبیب، بۆیە ئەو رێككەوتنەیان لەگەڵ حیزبوڵڵا ئەنجانداوە.

هەروەها سوپای ئێران راستی رێككەوتنی نێوان هەردوو رێكخراوەكەی پشت ڕاستكردووەتەوە، لەو بارەشەوە جێگری سەرۆك ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران جەنرال مەهدی رەبانی وتی: دەستەكانی میحوەری شیعی گەیشتووەتە سنووری رژێمی سەهیۆنی. 

بەگوێرەی قسەی ئەو بێت، توانا سەربازییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژ لە دوای رۆژ زیاد دەكات، بۆیە هیچ كەسێك ناتوانێت لە جەنگی زەمینیدا بەسەر ئێراندا سەربكەوێت.

هاوكات شارەزای ئەنجوومەنی روسی بۆ كاروباری دەرەوە، ئەنتۆن مارداسۆف بەگۆڤاری ناوبراوی وتووە: پەیوەندی نێوان حیزبوڵڵا و حەماس پێكشەوتنی بە خۆیەوە بینیوە، تەنانەت لەپێش بەهاری عەرەبییش، كە رۆڵی یەكەم حیزبوڵڵا دەیگێڕێت، ئەمەش بەهۆی باڵە سەربازییە پێشكەوتووەكەی. 

لەلایەكی ترەوە دیارە ململانێی سوریا لە ئێستادا رۆلێكی تایبەتی هەیە لەستراتیژییەتی هەرێمایەتی بۆ هەریەك لە ئێران و رێكخراوە لوبنانییەكە، كە لەگەڵ تێپەڕینی كاتدا قورس دەبێت پێی بوترێت سەر بە تارانە، ئەم ململانێیە هۆكارێكی گرنگە لەئاسایكردنەوەی پەیوەندی نێوان حەماس و دیمەشق و لە هەمان كاتدا نزیك بونەوە لەگەڵ حیزبوڵڵا، دیارە دروستبوونەوەی پەیوەندی نێوان حەماس و حكومەتی سوریا پێدەچێت هەنگاوێكی لۆجیكی بێت.

مارداسۆف وای دەبینێت ئێران زۆر لای گرنگە میحوەری بەرگری دژە ئیسرائیل بەهێز بكات، حەماسیش بۆ ئەم مەبەستە تەواو گونجاوە، لەبەر ئەوە، دوور نییە پەیوەندییەكانی نێوان حەماس و حیزبوڵڵا ئاسیی ببێتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسوڵ رەزا