"نەفرەت"ی سەر خێزانەكەی كەنەدی بەردەوامە

جیهان

08/08/2019‌ 2653 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:
"سویرس كینیدی هیڵ" ئەو كچە گەنجەی بەم دوایانە و لەتەمەنی 22 ساڵی، بە خواردنی بڕە مادەیەكی هۆشبەری زیاد كۆچی دواییكرد، سێیەم ئەندامی خێزانی كەنەدییە، كە لە دۆخێكی نادیار و لێڵاویدا كۆچی دوایی دەكات، ئەمەش ئەو دەنگۆیانە پشتڕاستدەكاتەوە، كە خێزانی كەنەدی تووشی "نەفرەت" بوون.

پێش ئەوەی خێزانی كەنەدی تووشی زنجیرەیەك كارەساتی كەسی و ئابڕووچونبن، وەك خێزانێكی شانشینی ئەمریكا وابوون، هەندێك پێیان وایە ئەو كارەساتانە لەوە زیاترن تەنیا بەدبەختیبن هەروەك ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە، تا ئێستا 13 كەس لەو خێزانە بە مردنی ناسرووشتی كۆچی دواییان كردووە، خیزانەكەشیان تووشی ئابڕووچوون‌و لاقەكردن و كوشتن‌و دەنگۆی خواردنی ماددە هۆشبەرەكان‌و هەڵوەشانەوە بوون.

ئەو كچە گەنجە ڕۆژی 5 شەممەی ڕابردوو لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی نیمچە دوورگەی كیب كود كۆچی دواییكرد، هەروەك ئێستگەی "بی بی سی" بەریتانیا بڵاویكردەوە، كە خێزانی كەنەدی تووشی زنجیرەیەك مەرگەسات بوون.

لەو مەرگەساتانەش مردنی "ڕۆبێرت ئیف كەندی" بوو، كە لە ساڵی 1968 كۆچی دواییكرد و پۆستی داواكاری گشتی ئەمریكای بەدەستەوە بوو، ئەمەش تەنیا دوای 5 ساڵ بوو لە تیرۆركردنی جۆن ئیف كەنەدی برا، كە سەرۆكی ئەمریكا بوو.

جۆ كێنێدی جۆنیۆری برا گەورەیان لە تەمەنی 29 ساڵی و لەساڵی 1944 لە جەنگی دووەمی جیهانی، بە هۆی بۆردومانێكی دژ بەفەڕەنسا كۆچی دواییكرد، دوای 4 ساڵی دیكە كاسلین كەنەدی خوشكی لەڕووداوی تێكشكانی فڕۆكەیەكدا لە تەمەنی 28 ساڵی كۆچیی دواییكرد. 

لە ساڵی 1999 و بە هۆی تێكشكانی فڕۆكەكەیانەوە جۆك كێنێدی جۆیۆر و كارۆلینی خێزانی و ژنخوشكەكەشی كۆچی دواییانكرد.

لە ساڵی 2008  و لە تەمەنی 77 ساڵیدا، تیدی كێنێدی سیناتۆری ویلایەتی ماساتشوستس بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دواییكرد، پێشتریش لە ساڵی 1973 كوڕی "ئید تید كەنەدی" بە هۆی شێرپەنجەی ئێسكەوە ‌قاچێكی لەدەستدا. 

"ڕۆبیرت ئیف كێنێدی و ئیسیل" ی خێزانی لە ساڵی 1997 لە ڕووداوێكی خزین لەسەر بەفردا "مایكڵ" ی كوریان لەدەستدا، بە هۆی خواردنی بڕە ماددەیەەكی هۆشبەری زۆرەوە لە ساڵی 1984 و لە میوانخانەكانی فلۆریدا "دێڤید" ی كوڕیان لەدەستدا.

سەرچاوە: شەڕقلئەوسەت
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر