له‌سه‌ر گۆڕینی پاسۆردی وای فای خوشكه‌كه‌ی خۆی كوشت

sharpress.net

1046 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/08/2019‌

شارپرێس:
دادگایه‌كی ئه‌مریكا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌یدا سه‌پاند، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی كوشتنی خوشكه‌كه‌ی به‌ هۆكارێكی نامۆ.

ڕۆژنامه‌ی ئیندپێندنت-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌، كیفۆن واتكینز-ی ته‌مه‌ن 16 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی پاسۆردی هێڵی ئینته‌رنێتی ماڵی خۆیان ده‌گۆڕێت ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی هێڵه‌كه‌یان به‌كارهێناوه‌ و بوه‌ته‌ هۆی خاوبوونه‌وه‌ی، كاتێكیش ئه‌لێكز واتكینز، خوشكه‌ ته‌مه‌ن 19 ساڵانه‌كه‌ی كیفۆن له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵێیان، كیفۆن هێرشده‌كاته‌ سه‌ر خوشكه‌كه‌ی و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك ده‌ست به‌ قورگی خوشكه‌كه‌ی گیرده‌كات.

كاتێك پۆلیس ده‌گاته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ هێشتا كیفۆن ده‌ستی به‌ قورگی خوشكه‌كه‌یه‌وه‌یه‌تی، به‌ڵام سه‌ره‌نجام خوشكه‌كه‌ی به‌وهۆیه‌وه‌ خنكاوه‌.

دادگای ئالاباما بڕیاریدا به‌تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ كیفۆن ده‌ربكات، له‌دوای سزاكه‌ش كیفۆن له‌به‌رده‌م دادوه‌رو بنه‌ماڵه‌كه‌یدا وتی "داوای لێبووردن ده‌كه‌م".

ر . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved