یەکێتی کەمئەندامان: پاره‌ی قوتی جه‌ژن بۆ 500 خێزانی كه‌مئه‌ندام دابینكرا

sharpress.net

250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/08/2019‌

شارپرێس:
سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان رایگەیاند، له‌ رێگه‌ی كه‌مپه‌ینه‌كه‌یانه‌وه‌ توانیویانه‌ پاره‌ی قوتی جه‌ژن بۆ 500 خێزانی كه‌مئه‌ندام دابینبكه‌نز 

سێی ئه‌م  مانگه‌،  یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاریی بە دروشمی "لەپێناو قووتی جەژندا" لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی دەستپێکرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌می مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خراپی بژێوویانه‌وه‌.

سامان حسێن، سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوانیدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یند، "له‌ رێگه‌ی كه‌مپه‌ینه‌كه‌یانه‌وه‌ توانیویانه‌ پاره‌ی نانی جه‌ژن بۆ 500 خێزانی كه‌مئه‌ندام دابینبكه‌ن و بڕی 38 ملیۆن و 534 هەزار دینار هاوکاریی ماددیی-مان پێگەیشتووە".

وتیشی، "لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن هەندێک لە کۆمپانیا و سەرمایەدارانەوە خواردن و پێداویستیی گەیەندراوەتە زیاتر لە هەزار و 600 خێزان".

سامان حسێن رونیكرده‌وه‌، "ئەنجامدانی ئەو کەمپەینە دوای بێ ئومێدبوونیان بووە لە دابەشکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان پێش جەژن، لەگەڵ ئەوەشدا ناوی 800 خێزانی خاوەن پێداویستیی تایبەتیان لابووە کە قووتی جەژن-یان نەبووە".
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved