چەند رێگایەكی ئاسان بۆ كەمكردنەوەی وەرینی قژی ئافرەتان

تەندروستی

10/08/2019‌ 567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تێكرای وەرینی قژی ئافرەت لەرۆژێكدا ٥٠ بۆ ١٠٠ تاڵە مووە، كە ئەگەر رێژەكە لەوە زیاتر بوو، ئەوە دەبێت هەوڵ بدرێت رێگری لێبكرێت.

ئەگەر هیچ گرفتێكی تەندروستیت نەبێت، یان بەهۆی خواردنی دەرمانەوە ببێتە هۆی زیادبوونی ئەو رێژەیە ، ئەوە دەكرێت دەستكاری سیستەمی خۆراكی، یان شێوازی داهێنانی قژ بكرێت، لەگەڵ گۆڕینی هەندێك خوی رۆژانەی تر .

بۆ سنووردانان بۆ قژ وەرین 
دووربكەرەوە لە داهێنانی قژ بەشێوەیەك، قژەكە بكاتە دووبەش و هێڵێكی روون لەنێوانیاندا هەبێت .

لە وشككردنەوەی قژ بەگەرمی بەرز دووربكەرەوە .

واباشترە ئەو شامپۆ و موكەییەفانەو نەرمكەرانەی قژ بەكاربهێنیت، كە لە ماددە سرووشتییەكان درووستكراون ، نەوەك لە ماددە كیمیاییەكان .

ئەو  بەرهەمانەی گرنگیدان بەقژ بەكاربهێنە، كە گەشە بە قژ دەدەن .

شێلان و دەستهێنان بە قژ سوودی زۆرە .

زەیتی قژی سرووشتی بەكاربهێنە، كە زیندوێتییەكەی نوێ دەكاتەوە و هانی گەشەكردنی دەدات .

ئەو خواردنانە بخۆ، كە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و ڤیتامینەكان بەتایبەت ڤیتامین "ئەی"و "ئی" .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی