خواردنەوەی ئاوی گەرم چەند سوودێكی نەزانراوی هەیە

تەندروستی

10/08/2019‌ 1087 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
خواردنەوەی ئاوی گەرم گەلێك سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بۆیە كاتێك ئاوی گەرم دەخورێتەوە پرۆسەی سووتان، كە پێویستە بۆ جێگرەوەی خۆراكی باشتر دەبێت، ئەوەش كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر كاری زۆربەی كۆئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ و هانی كاركردنی ریخۆڵەكان دەدات، بۆیە گرنگە لەسەر سكی خاڵی و هەموو بەیانیان پەرداخێك ئاوی گەم بخۆینەوە . 

جگە لەوەی ئاوی گەرم سوودێكی زۆری بۆ پرۆسەی هەرسكردن هەیە و رێگە نادات جەستە تووشی قەبزی ببێت، ئەو نەخۆشیانەشی بەهۆی سەرماوە درووست دەبن ، دەكرێت لەڕێگای خواردنەوەی ئاوی گەرمەوە لەو نەخۆشیانە رزگارت ببێت، كە بەهۆی سەرماوە درووست دەبن ، وەك هەڵامەت، لەرز و تا، كۆكە و قورگئێشە، چونكە ئاوی گەرم گەروو پاك دەكاتەوە یارمەتی دەردانی لینجە ماددەكانی ڕێرەوی هەناسە دەدات و ئازاری قورگ سووك دەكات .

ئازاری بێنوێژی
گەلێك لە ژنان لەكاتی سووڕی مانگانەدا هەست بەئازارێكی زۆر دەكەن ، خواردنەوەی ئاوی گەرم یارمەتی سووكردنی ئەو ئازارە دەدات، چونكە كاریگەری هێوركەری لەسەر ماسولكەكانی سك هەیە .

بۆ رزگاربوون لە ژەهراویبوون بەكەڵكە 
ئاوی گەرم بۆ ئەو حاڵەتانە باشە كە مرۆڤ تووشی ژەهراویبوون دەبێت، لەبەر ئەوەی پلەی گەرمی جەستە دەست بە بەرزبوونەوە دەكات، كە دەبێتە هۆی ئارەقكردنەوە ، واتە بەهۆی ئاوی گەرمەوە ئەو ژەهرەی لەناو جەستەدایە دێتە دەرەوە و پاك دەبێتەوە .

پیری دوادەخات 
خواردنەوەی ئاوی گەرم پرۆسەی پیربوون دوادەخات ، لەبەر ئەوەی یارمەتی گێرانەوەی نەرمی بۆ خانەكانی پێست دەدات و ڕەوشی باشتر دەكات ، لەبەر ئەوە پێست نەرم و جوان دەردەكەوێت ، جگە لەوەی ئاوی گەرم ژەهراویبوونەكانی پیست پاك دەكاتەوە كە هۆكارێكە بۆ درووستبوونی زیپكە .

جوانكردنی قژ 
بەهۆی خواردنەوەی ئاوی گەرمەوە قژ نەرمتر دەبێت و ئاسانتر دادەهێنرێت ، ئەوەش لەبەر ئەوەی ئاوی گەرم كۆتاییە دەمارییەكان لە رەگەكانی قژ چالاك دەكات ، ئەوەش بۆ گەشە و تەندرووستی قژەكە زۆر بەسوودە .

سووڕی خوێن 
ئەگەر بەبەردەوام ئاوی گەرم بخورێتەوە ئەوە سووڕی خوێن زۆر باشتر دەبێت ، ئەوەش بەۆ تەندرووستی و جالاكی ماسولكەكان و دەمارەكان بەكەڵكە ، هەروەك ئاوی گەرم لەرێگای لابردنی كەلەكوبوونی چەوریی لەدەوروبەری كۆئەندامی دەمار باشتر دەكات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی