شارپرێس:
تەندروستی پیاوان تارددەیەكی زۆر پەیوەستە بەو خواردنانەی رۆژانە دەیخۆن، لەبەر ئەوە پزیشكان هۆشداری دەدەن و دەڵێن: هەندێك ماددەی خۆراكی رەنگە مەترسیدار بێت .
پێش هەموو شتێك پزیشكان بەگرنگی دەزانن پیاوان دەستبەرداری خواردنی "چپسی پەتاتە" ببن، بەتایبەت پیاوان لەكاتی خواردنەوەی هەندێك ماددەی كحوولی سووكی وەكو بیرە حەزیان بۆ خواردنی ئەو جۆرە چپسە دەچێت .
ئێستا چپس وەكو جاران تەنیا هەر لە پەتاتە دروست ناكرێت ، بەڵكو لە تێكەڵەیەكی نیشاستە و ئارد دروست دەكرێت ، ئەوە سەرباری ئەوەی چەورییەكی زۆری تێدایە و بۆن و تامی جیاوازیشی تێدەكرێت .
یەكێك لە زیانەكانی چپس ئەوەیە، كە دەبێتە هۆی درووستبوونی قەڵەویو بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن ، ئەگەر پیاو زیادەرەوی كرد لەخواردنی چیپس ئەوە جەستەی دەست دەكات بە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی مێینە .
لەلایەكی ترەوە پزیشكان ئامۆژگاری پیاوان دەكەن، كە خواردنی شیرینی كەم بكەنەوە ، بەتایبەت ئەوەی چەوری گیایی تێدایە ، لەبەر ئەوەی هۆكارێكە بۆ تێكچوونی پرۆسەی جێگرەوەی خۆراكی و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ و گیرانی بۆڕییەكانی خوێن .
یەكێكی تر لەو ماددە خۆراكییە زیانبەخشانە بریتییە لە "صاص" وەك مایۆنز، لەبەر ئەوەی مایۆنز ئیستا وەك جاران لە ماددە سرووشتییەكان درووست ناكرێن ، كە برێكی زۆری زەیتی گیایی و سركە و شیرەمەنییەكانی تێدایەو هەموویان زیانیان هەیە بۆ تەندروستی پیاوان .
پزیشكان ئاوە گازدارە شیرینكراوەكانیش بۆ لیستی ئەو خواردنانەی تر زیاد دەكەن، كە زیانیان بۆ تەندروستی پیاوان هەیە ، چونكە ڕێژەیەكی بەرزی شەكریان تێدایە و دەبێتە هۆی قەڵەوی و بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ و نەخۆشییەكانی تر .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی