پزیشكەو ٥ زمان دەزانێت.. یەكەم شاجوانی بەریتانیا كە بەرەگەز هیندییە

هەمەڕەنگ

10/08/2019‌ 972 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشا موخیرچی ، پزیشكی بەریتانی بەرەگەز هیندی توانی نازناوی شاجوانی بەریتانیا بەرێتەوە و ببێتە پاڵێوراوی ئەو وڵاتە بۆ پێشبڕكێی شاجوانی گەردوونی ساڵی  ٢٠١٩ .

پزیشكەكە تەمەنی ٢٣ ساڵە و دوای كێبڕكێیەكی بەهێز لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر كچی جوان توانی نازناوەكە بۆخۆی بەرێت .

موخیرچی یەكەم كچی بەرەگەز هیندییە، كە نازناوەكە دەباتەوە ، ئەوە سەرباری كاركردنی وەك پزیشك ، دوو بڕوانامەی پزیشكی هەیە و دەتوانێت بە پێنج زمانیش قسە بكات ، توانیویشیەتی تاقیكردنەوەكانی زیرەكی بەسەركەوتوویی ببڕێت و ١٤٦ خاڵ كۆبكاتەوە ، بەوەش بەفەرمی لە ریزبەندی بلیمەتەكان پۆلێن كرا .

موخیرچی لەهیندستان لەدایك بووە و لەتەمەنی ٩ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی كۆچیان كردووە بۆ بەریتانیا و لەوێ ماونەتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی