خواردنەوە وەزەبەخشەكان كاریگەری خراپیان لەسەر دڵ هەیە

تەندروستی

10/08/2019‌ 417 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایان چەند لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر كاریگەرییەكانی خواردنەوە وزە بەخشەكان‌و كاریگەرییان لەسەر دڵ و پەستانی خوێن ئەنجامداوە، كە زۆرینەیان جەختیانكردووەتەوە زیانی بۆ تەندروستی هەیە.

لەتوێژینەوەكان دەركەوتووە، لە ٪٣٠ هەرزەكارەكانی وڵاتی ئەمەریكا لەنێوان ١٢ بۆ ١٧ ساڵدا خواردنەوەی وەزە بەخش دەخۆنەوە، كە ئەمەش حاڵەتەكانی مردنی لەناكاوی زیادكردووە.

بەپێی توێژینەوەكان خواردنەوە وزە بەخشەكان نێوان ٣٠٤ بۆ ٣٢٠ میلیگرام كافاینیان تێدایە، كە بە كەمتر لە ٤٠٠ میلیگرام لەكافاین هیچ گۆڕانكارییەك لە وزەی كارەبایی دڵدا دروست نابێت، بەڵام بە تێكەڵكردنی لەگەڵ شتی دیكەدا وەك ڤیتامین B ، خواردنەوە وەزەبەخشەكان،  گلۆكۆرۆنالاكتۆن، كە ئەمەش بە برێكی زۆر چالاكی دڵ زیاد دەكات، پەستانیش خوێنیش بەهەمان شێوە زیاد دەكات، ئەمەش هەر لە سەرتای خواردنییەوە یاخود ٣٠ خولەك بۆ ٤ سەعات دوای خواردنەوەیان.

پرۆفیسۆری دەرمان و تەندروستی دكترۆر كەیت ئۆ دوێل دەڵێت: خوادنەوە وزە بەخشەكان بەشێویەكی زۆر لەلایەن لاوە پێگەیشتوەكانەوە دەخورێتەوە و تێگەیشتن لەوەی چۆن ئەمانە كاریگەریان لەسەر دڵ هەیە زۆر گرنگە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل