سوودەكانی شەڕكردن لەگەڵ خۆشەویستەكەت یاخود هاوسەرەكەت

هەمەڕەنگ

10/08/2019‌ 2727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك بەئاسانی دەست هەڵدەگرین و واز دەهێنین لەگەڵ خۆشەویستەكەت، ئەوا وادە دەردەكەوێت بەڕاستی ئارەزووی ئەو پەیوەندییەمان نییەو نامانەوێت درێژە بكێشێت.

كاتێك هەست بە نائارامی دەكەین دەربارەی پەیوەندییەكەمان، زۆرجار لەفەرامۆشكردن دەترسین، بۆیە لە ئەنجامی ئەمە هەست بەتووڕەیی دەكەین و دەست بە شەر كردن دەكەن.

چەند خاڵیك بۆ ئەنجامدانی شەرێكی باش
كاتێك لەگەڵ هاوسەرەكەت ناكۆكیت لەسەر شتێك ، ئەوا دەریبڕە و باسیكە، چونكە باسنەكردنی دەبێتە هۆی دروستبوونی گومان و ساردبوونەوەی پەیوەندی.

دەبێت گوێ لەهاوسەرەكەمان بگرین هەرچەند ڕای بە كەڵك نەیەت، بەڵام دەبێت ڕێز لە ئەزوومی بگرین، پێویست ناكات لەگەڵیدا كۆك بین، بەڵام ڕێزی لێبگرین.

ئاقڵانە بیركەرەوە
كات دەوێت بۆ ئەوەی لەبارەی خودی خۆت و هاوسەرەكەتەوە فێرببیت و ئەمەش وا دەكات پەیوەندییەكان بەهێز بكات و بیرمان بخاتەوە، كە شەڕەكە سوودێكی هەبووە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل