شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانیو راهێنەری یانەی مان سیتی سەركردەی نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد، دوای ئەوەی فینسنت كومپانی ریزی یانەكەی جێهێشت.
پیپ گواردیۆلا دیڤید سیلفای وەك كاپتنی نوێی یانەی مانچستەر سیتی دیاریكردووەو لەمەولا ئەو یاریزانە نیشانەی كاپتنی لەیارییەكان هەڵدەگرێت.
سیفا تەمەنی 33 ساڵەو ئیسپانییەو ئەو یاریزانە بڕیاریداوە تەنیا ئەمساڵ لەیانەی مان سیتی بمێنێتەوە.
ئەو یاریزانە ئیسپانییە لەساڵی 2010وە رووی لەیانەی مان سیتی كردووەو لەهێڵی ناوەند یاری دەكات، كە تائێستا 397 یاری بۆ یانەكەی ئەنجامداوەو تائێستا 71 گۆڵی كردووەو 130 گۆڵیشی دروست كردووە.
هـ ـ ح