شاندێكی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ٣ داواكاری سەردانی بەغدا دەكات

عیراق

10/08/2019‌ 1183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وابڕیارە دوای پشووەكانی جەژنی قوربان، شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی شاری بەغدا بكەن‌و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كۆبوونەوە بكەن.

هیڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا دەڵێت: دوای پشووەكانی جەژن شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان دەگەنە بەغدا بۆ گەیشتنە رێكەوتنی كۆتایی لەسەر دۆسیەیی نەوت و شایستە داراییەكانی هەرێم.

هێڤیدار ئەحمەد دەشڵێت: بۆ رادەستكردنی نەوتەكەی بە بەغدا هەرێم سێ داواكاری لە حكومەتی فیدراڵی هەیە یەكەم دەستەبەركردنی ناردنی موچەی فەرمانبەران، دووەم دانانی پشكی هەرێم لەناو بودجەی سیادی عێراق، سیێیەم پێدانی شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی نەوت لەهەرێمی كوردستان بەرهەمدەهێنن و نەوتەكەشی دەبێت رادەستی بەغدا بكرێتەوە.

ئەو ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە پێشبینی دەكرێت لەرووی ئابوورییەوە ساڵی ٢٠٢٠ ساڵی بەهێزی بێت، بەتایبەتی بۆ هەرێمی كوردستان .

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی سەردانەكەی بۆ بەغدا بەڵێنی ئەوەی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا، كە هەرێم ئامادەیە بەپێی دەستووری عێراق سەرجەم كێشە هەڵپەسیردراوەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ چارەسەر بكات .

هـ ـ ح