زەریف جەختدەكاتەوە ئێران لەگۆرەپانی دیبلۆماسیدا ئەمریكای بەزاندووە

sharpress.net

162 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/08/2019‌

شارپرێس:
محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران لەكاتی پێشوایكردنی لەژمارەیەك پەرلەمانتاری ئێران رایگەیاند، ئەمەریكا هەست بە نیگەرانی دەكات بەهۆی شكستهێنانی سیاسەتەكانی لەگۆرەپانی دیبلۆماسیدا .

 زەریف جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە سیاسەتی وڵاتەكەی لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی سەركەوتنی بەدەستهێناوە .

هەروەها رایگەیاندووە، كە هۆكاری گوشارەكانی واشنتۆن بۆ سەرمان بەهۆی بەهێزی تارانەوەیە نەوەك بەهۆی لاوزییەوە، كە لەسەر ئاستی گۆرەپانی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی سەركەوتنمان بەدەستهێناوە".

هاوكات بەشی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر زاری سەرۆك و ئەندامانی كوتلە دیبلۆماسییەكان لەناو ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی گواستوویەتییەوە، كە سوپاس و ستایشی هەوڵە دیبلۆماسییەكانی ئێرانیان كردووە و زۆر بەتوندیش سەركۆنەی بڕیاری ئەمەریكایان كردووە بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر زەریفدا .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved