دوای جه‌ژنی قوربان حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پێنج كێشه‌یه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا

sharpress.net

584 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/08/2019‌

شارپرێس:
دوای جه‌ژنی قوربان شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، له‌سه‌ر پێنج پرس كه‌ سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی هه‌ولێر و به‌غدان ده‌گه‌نه‌ چاره‌سه‌ر.

ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و پێنج بابه‌ته‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا باسیده‌كات بریتین له‌ "موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی فیدراڵی، داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك و دانانی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر و به‌غدا خواستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان هه‌یه‌.

محه‌مه‌د به‌لداوی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا باسی له‌وه‌كردوه‌، هه‌رێم نیه‌تێكی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق نیشانداوه‌.

ڕ. ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved