شارپرێس:
هه‌وره‌بروسكه له یاریگه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیای دا و به‌هۆیه‌وه 15 یاریزان كه‌سه‌رقاڵی مه‌شق و ڕاهێنان بوون برینداربوون.
ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه، هه‌وره بروسكه له‌یاریگه‌ی ڕۆزنفێڵدی داوه و به‌هۆیه‌وه 1 یاریزان بریندار بوون، كه له‌وكاته‌دا سه‌رقاڵی مه‌شق و ڕاهێنان بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی زۆری هه‌وره‌بروسكه له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا له ئه‌ڵمانیا، پۆلیسی باڤاریا داوای له هه‌وادارانی ئاهه‌نگێكی موزیك كرد كه شوێنی ئاهه‌نگه‌كه جێبهێڵن، به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ری تێكدانی شوێنی كۆنسێرته‌كه به‌هۆی هه‌وره‌بروسكه‌و باوبۆرانه‌وه.
گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دۆخێكی نامۆی بۆ ئه‌وروپا هێناوه، به‌گوێره‌ی ئامارێكیش له‌ماوه‌ی ئه‌م هاوینه‌دا 400 كه‌س له‌هۆڵه‌ندا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕ. ج