نەخۆشی كەمخەوی چییە و چۆن چارەسەر دەكرێت؟

تەندروستی

11/08/2019‌ 2191 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەمخەوی بەوە وەسف دەكرێت، كە كەسەكە ناتوانێت بەباشی خەوی لێبكەوێت ، ئەوانەی تووشی ئەم حاڵەتە بوون دەبن ئەم نیشانانەیان هەیە.

بە ئەستەمی خەویان لێدەكەوێت
زۆركات لە شەودا بە خەبەردێن و بە ئەستەمی خەویان لێدەكەوێتەوە.

بەیانیان زوو بە خەبەردێن.
لەكاتی هەستان كەخەودا هەست بەهیلاكی دەكەن.

هۆكارەكانی كەم خەوی:
فشاری ژیان كردن وەك ( لەدەست چوونی كار، گیان لەدەستدانی كەسێكی نزیك، جیابوونەوە و ڕۆشتن)

نەخۆشی
نائارامی جەستەیی یاخود دەروونی

نائارامی ژینگەیی وەك ( ژاوەژاو، ڕووناكی، پلەی گەرمای بەرز یان نزم) دەكرێت كایگەریان لەسەر خەوتن هەبێت.

هەندێك جۆری دەرمان بۆ نموونە ئەوانی دەرمان لە دژی سەرما، هەستیاری، خەمۆكی ، پەستانی خوێنی بەرز، رەبۆ بەكاردێنن كاریگەریان لەسەر خەو هەیە.

خەمۆكی

فشاری دەروونی

ئازار یاخود نا مورتاحی لە شەودا

نیشانەكانی كەم خەوی

خەوتن ڕۆژدا

هیلاك بوون بە گشتی

كێشەی تەركیزكردن

چارەسەری كەم خەوی
گۆڕینی خووی لە كاتی خەو، و دیاریكردنی كێشەكانی كە دەنبە هۆی كەم خەویەكەت، وەك فشاری دەروونی ، پالەتی تەنردووستی و دەرمان، دەتوانێت ئارامی و خەوێكی باش بۆ كەسەكە بگەڕێنێتەوە. ئەگەر ئەمانە كاریان نەكرد م دەكرێت پزیشك چارەسەرێكی دەروونی باش یاخود دەرمان بۆ بنوسێت بۆ هێوربوونەوە و خەوێكی باش.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە