خواردنی ڕووەك‌و دووركەوتنەوە لەگۆشت ژیانێكی درێژت پێدەبەخشێت

تەندروستی

11/08/2019‌ 494 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتوێژینەوەیەكی نوێدا دەركەوتووە خواردنی پرۆتینی ڕووەكی، مەترسی مردن كەم دەكاتەوە و لەكاتێكدا خواردنی گۆشت مەترسی مردن زیاد دەكات.

بەپێی توێژینەوەكە خواردنی پڕۆتینی ڕووەكی و كەمتردنەوەی گۆشت ژیانی زیاترت پێدەبەخشێت و لە مەترسی نەخۆشییەكان دەتپارێزێت.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، پابەنبوون بە خواردنی پرۆتینی ڕووەكی‌و وازهێنان لە گۆشت بەرێژەی ٪١٦ لە مەترسی نەخۆشییەكان و ٪٢٥ لە مەترسی مردنی پێشوەختە دەتپارێزێت.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە ئەو خواردنانەی، كە لە میوەكان، سەوزەوات بوندقەكان وەردەگیرێت مەترسی كەم دەكەنەوە، ئەو خواردنە ئاژەڵیەكانیش وەك گۆشت، هێلكە، شیرەمەنییەكان، ماسی ، خواردنی دەریا مەترسیان زۆرە.

 توێژینەوەكە لەسەر ١٢،١٦٨ كەسی پێگەیشتوودا  ئەنجامدراوە، كە لەتەمەنی مامناوەندا بوون لە ئەمەریكا، پێگەیشتووەكان، ئەوانەی لەدایك بووی ١٩٨٧ بۆ ٢٠١٦ دەركەوەت هیچ نەخۆشییەكی دڵیان نەبووە.

توێژەرەوان بە وری لە شێوازی خواردن و پارێزی ئەو كەسە پێگەیشتوانەیان روانی، لەوانە تێبینی حاڵەتەكانی جەڵدەی دەماغ، نۆرە دڵی و زۆرێكی دێكە لە ڕووداوەكانی پەیوەندی بە نەخۆشییەوە هەیە.

دوای شیكردنەوەی داتاكان توێژەرەوان بۆیان دەركەوت ئەو كەسە پێگەیشتوانەی، كە پرۆتینیان لە ڕێگەی خواردنی ڕووەكییەوە وەرگرتووە لە ٪١٦ مەترسی نەخۆشیان كەمتر بووەو ٪٣٢ مەترسی مردنیان كەمتر بووەو ٪١٨ بۆ ٪٢٥ مەترسی پێشوەختەیان كەمتر بووە بە هەر كۆكارێك بێت.

پارێزی خواردن، كە بنچینەكەی ڕووەكە پەیوەندی بە كێشیكی تەندروستر و مەترسی نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو كەمدەكاتەوە، پەستانێكی خوێنی باشتر و مولولەكانی خوێن باشتر كاردەكەن لە ڕێگەیانەوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل