شارپرێس:
لێبووردەیی لە ژیانی ژن و مێردایەتیدا یەكێكە لەگرنگترین ئەو هۆكارانەی ناهێڵێت درز بكەوێتە ناو ئەو پەیوەندییە و كەشێكی پڕ لەسۆز و خۆشەویستی لەنێوان دوو هاوسەر درووست دەكات .
بۆ زانینی بەشێك لە لایەنە ئەرێنییەكانی لێبووردن لەنێوان هاوسەران ، پێگەی ئەلیكترۆنی دامیلی لایف كەنەدا سێ سوودی زۆر دیاری لێبووردەیی باس كردووە :
لێبووردەیی خۆشەویستی زیاد دەكات
لێبووردەیی هەستی سۆز و خۆشەویستی لەنێوان هاوسەران بەهێز دەكات ، ئەگەر یەكێكیان هەڵەیەكی كرد و لایەنەكەی تر بەخشی ئەوە سوپاسگوزاری دەبێت و پەیامێكی پێدەگات كە دیارە بەرانبەرەكەی ئەوی خۆش دەوێت ، بۆیە هەستی خۆشەویستی بەرانبەر زیاد دەبێت و هەوڵ دەدات ئەو هەڵەیە دووبارە نەكاتەوە .
لێبووردن هەستی ئازادبوونمان پێدەبەخشێت
لێبووردەی لەو هەستە نەرێنیانە ئازادمان دەكات كە بەرانبەر بە ئەو كەسە هەمانە كە خۆشمان دەوێت و یارمەتیمان دەدات هەموو ئەو كۆسپانە تێپەڕێنین كە لەبەرانبەر خۆشبەختیمان دەوەستن .
لێبووردەیی فێری لەخۆبردووییمان دەكات
رەنگە لێبووردن لەهەر كەسێك كارێكی قورس بێت ، جا ئەگەر ئەو كەسە هاورێ بێت یان هاوپیشە ، یان یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەت بێت ، بەڵام كاتێك لەسەر لێبووردەیی رادێین ئەوە مانای ئەوەیە ئێمە گەیشتووینەتە ئاستێكی بەرز لە قوربانیدان و لەخۆبردوویی ، كە جوانترین تایبەتمەندییە هەر كەسێك هەیبێت .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی