ڤیدیۆ.. مەیادە حینناوی لەكاتی گۆرانیوتن دەبوورێتەوە و دەكەوێتە سەر زەوی

هەمەڕەنگ

11/08/2019‌ 1793 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی هونەرمەندی سوری مەییادە حینناوی لەكاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی گۆرانی لەڤیستیڤاڵی نیودەوڵەتی سەفاقس لەباشووری رۆژهەڵاتی تونس لەهۆش خۆی چوو كەوتە سەر زەوی .

لەكاتێكدا هونەرمەند گۆرانییە بەناوبانگەكەی "أنا بعشقك"ی لەبەرانبەر جەماوەرێكی زۆر دەوت، لەناكاو  تووشی حاڵەتی نەخوازراو هات‌و لەهۆشخۆی چوو، كەوتە سەر سەكۆی شانۆ، بۆیە دەستبەجێ بەشێك لە ئەندامانی تیپە مۆسیقییەكەی و ئەندامانی فریاكەوتنی مەدەنی هەوڵیاندا یارمەتی بدەن‌و فریاكەوتنی سەرەتایی بۆ بكەن.


حینناوی هۆكاری لەهۆچوونەكەی بۆ ئەوە گێراوەتەوە، كە بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە هەستی بە شەكەتی كردووە ، جەختیشیكردووەتەوە، ئەوە یەكەمجارە لەژیانیدا تووشی حاڵەتێكی لەو جۆرە دەبێت ، بەڵام سەرەرای ئەو رووداوەش لەناو چەپڵەرێزانی ئامادەبووان بەدانیشتنەوە لەسەر كورسی بەردەوام بوو لەگۆرانیوتن.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی