عێراق لەرێگاى بۆرى ژێر دەریاوە نەوت بۆ جیهان دەگوازێتەوە

عیراق

11/08/2019‌ 825 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەتیكردەوە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل لە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی كێڵگە نەوتییەكانی باشوور دوورخرابێتەوە.


لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکراى کردوە، گفتوگۆكان لەگەڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئەمریكا سەبارەت بە پەرەپێدان و فراوانكردنی كێڵگە نەوتییەكانی باشووری عێراق بەردەوامە.


وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاندوە، لەگەڵ كۆمپانیای بی بی بەریتانیا و ئینی ئیتاڵیا ڕێككەوتوون سەبارەت بە دابینكردنی بۆری نەوتی ژێر دەریا بە مەبەستی گواستنەوە و هەناردەكردنی نەوتی خاوی عێراق.


ئەوەش هاتووە کە ڕێككنەكەوتنی بەغداد و كۆمپانیای ئیسكۆن مۆبیل، مانای كۆتایی هاتنی دانوستانەكان یان دوورخستنەوەی كۆمپانیا ئەمریكییەكە نییە لە پڕۆژەكانی تایبەت بە كێڵگە نەوتییەكانی باشوور.

س.هـ