وەزیرى پێشمەرگە: ئەو بۆشاییە ئەمنییەى لەناوچەکە دروست بووە دەرفەتى داوە بە گروپە تیرۆرستیەکان خۆیان رێکبخەنەوە

sharpress.net

262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/08/2019‌

شارپرێس:

وەزیری پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند دوای جەژن گفتۆگۆکان لەگەڵ شاندی باڵای سەربازی عێراقی بە مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان دەستپێدەکاتەوە.

 

شۆڕش ئیسماعیل  وەزیری پێشمەرگە ئەمرۆ یەکەم رۆژى جەژن لەمیانى بەسەرکردنەوەى سەنگەرەکانى پێشمەرگە رایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت ئومێدم زۆرە دواى جەژن دانیشتنەکان لەگەڵ لیژنەى باڵاى ئەمنى عێراق دەست پێ بکاتەوە،واقیعى ئەو ناوچانە وا دەخوازێت ئێمەو بەغدا پەیوەندیەکى توندو تۆڵمان هەبێت تا گروپە چەکدارەکان ئەو بۆ شاییە ئەمنییە نەقۆزنەوەو خۆیان رێکبخەنەوە تاکو کۆنترۆڵى ئەو ناوچانە پێکەوە بکەین".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، لەگەڵ لیواکان و فەرماندەکانى وەزارەتى  پێشمەرگە خۆیان سەردانى ناوچەکان دەکەن تاکو ئەو بۆشاییەى هەیە پڕى بکەنەوە.

 

سەبارەت بە یەکخستنەوەى هێزى پێشمەرگەش ئۆڕش ئیسماعیل وتى" یەکخستنەوەى پێشمەرگە خەونى من و هەموو تاکێکى ئەم وڵاتەیە تا کوردستان هێزێکى یەکگرتووى هەبێت، ئێمە لەسەرەتاى رێگەکەداین بۆ یەکخستنەوەى پێشمەرگە پشتیوانیەکى زۆریش هەیە، کارى جدى دەکەین لەو بوارەدا".

 

وەزیرى پێشمەرگە جەختیکردەوە، ئەو بۆشاییە ئەمنییەى لەو ناوچانە دروست بووە دەرفەتێکى زێڕینى داوەتە تیرۆرستان تاکو خۆیان رێکبخەونەوەو لەئێستاشدا خەریکى خۆ رێکخستنەوەى ریزەکانیان، هۆشداریشى دا ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا رەنگە کارى قێزەونتر ئەنجام بدەن.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved