ئەمریکا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ی ناوچەی ئارام لەگەڵ تورکیا گەیشتبێتنە رێکكەوتن

sharpress.net

776 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/08/2019‌

شارپرێس:  ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوامە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک لەسەر "میکانیزمە ئەمنییەکان" و سەرکردایەتی هاوبەش بێئەوەی لەسەر درووستکردنی ناوچەی ئارام رێککەوتبن وەک ئەوەی لایەنی تورکی بانگەشەی بۆدەکات.

شۆن رۆبەرتسۆن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، "کۆبوونەوە سەربازییەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە بەئاراستەی درووستکردنی میکانیزمی ئەمنی لە باکووری سوریا بۆ رەواندنەوەی مەترسییە ئەمنییەکانی تورکیا".

رۆبەرتسۆن وتووشیەتی، "پێنتاگۆن دەیەوێت لەپێناو بەردەوامی لێکۆڵینەوە لە پلاندانان و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی،  سەرکردایەتییەکی هاوبەش لە تورکیا درووست بکرێت".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کردووە، لەسەر وردەکارییەکانی رێکكەوتنی تایبەت بە درووستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا بەردەوامن، هەروەک وەزارەتی دەرەوە دەڵێت، ویلاتە یەکگرتووەکان پشتیوانی ڕێکەوتن لەسەر ناوچەی ئارام و گەرانەوەی ئارەزوومەندانەی هەر پەنابەرێکی سوری دەکات "، بەوەش وەزارەتی دەرەوە پێچەوانەی رای پنتاگۆنە کە دەڵێت رێکەوتنەکە هیچ بەندێکی تێدا نییە پەیوەندی بە گۆرینی دیمۆگرافییەوە هەبێت لە ناوچەکە ".

بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بەهیچ  جۆرێک ئاماژە بە درووستکردنی ناوچەی ئارام ناکات، وەک ئەوەی تورکیا بانگەشەی بۆ دەکات، هەروەک وتەبێژی پنتاگۆن باسی لەوە کردووە کە وڵاتە یەکگرتووەکان پابەندە بە پشتیوانیکردنی هاوپەیمانەکانی و بەزاندنی رێکخراوی داعش.

بەیاننەمەکەی پنتاگۆن کۆتایی بەوە هێناوە کە جێبەجێکردنی میکانیزمە ئەمنییەکان لەگەڵ تورکیا بەچەند قۆناغێکدا دەروات و گفتوگۆکانیش لەگەڵیان هێشتا هەر بەردەوامە.

لەم رۆژانەی دواییدا تورکیا دووپاتی کردەوە، ئەگەر بێت و لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر درووستکردنی ناوچەی ئارام لەگەڵ ولاتە یەکگرتووەکان نەگەیشتنە رێککەوتن، ئەوە پرۆسەی سەربازی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکات تاکلایەنە ناوچەی ئارام لەناوچەکە درووست دەکات.




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved