هۆكاری سەرسووڕان لای بەساڵاچووان چییە؟

تەندروستی

12/08/2019‌ 724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرسووڕان لای بەساڵاچووان زۆربەدی دەكرێت، بەڵام هۆكارەكانی چین و چۆن دەكرێت چارەسەر بكرێت؟ ئەوە پرسیارە گرنگەكەیە، كە دەبێت بەدوایدا بگەڕێن؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە گۆڤاری "سنیورین ڕاتجیبەر" بڵاویكردووەتەوە، سەرسوورانی بەساڵاچووان كۆمەڵێك هۆكاری هەیە وەك دابەزینی پەستانی خوێن و  كێشەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن، بوونی گرفت لە گوێی ناوەوە و تێكچوونی رۆیشتنی خوێن بۆ مێشك و گرفتە دەمارییەكان .

جگە لەوەی رەنگە سەرسووڕان بەهۆی كاریگەری لاوەكی یەكێك لەدەرمانەكان بێت، كە لەلایەن خەڵكی بەتەمەنەوە بەكاردەهێنرێت، ئەوە سەرباری شڵەژانی دەروونی . 

لەبەر ئەوە زۆر پێویستە راوێژ بە پزیشك بكرێت تا هۆكاری شاراوەی پشت ئەو سەرسوورانە دیاری بكات و لەكاتی گونجاویشدا چارەسەری بۆ دانێت .

هەروەها دەكرێت لەڕێگای بەكارهێنانی دەرمان و پەنابردنە بەر راهێنانە وەرزشییەكان بەرەنگاری ئەو  گرفتە تەندرووستییە ببیتەوە، جگە لەبەردەوام بوون لەسەر جوڵە و جالاكییەكان، بەشێوەیەك كۆئەندامی دەمار خۆبەخۆ  و لەڕێگای ئەو چالاكیانەوە رێكوپێكی كاركردنی بۆدەگەڕێتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە