جەستە چی لێبەسەر دێت ئەگەر دەستبەرداری ژەمی بەیانی ببێت؟

تەندروستی

12/08/2019‌ 876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژەمی بەیانیان بەگرنگرترین ژەم دادەنرێت، كە بەدرێژایی رۆژ ڤیتامین و ماددە خۆراكییە پیویستەكان بۆ جەستە دابیندەكات، بەڵام چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر بۆ نموونە بەپاساوی كەمكردنەوەی كێش دەستبەرداری ئەو ژەمە گرنگە بیت؟

گۆڤاری "فرۆیندین"ی ئەڵمانی لەسەر بنەمای ئەو لێكۆڵینەوە جیاوازانەی لەوبارەیەوە كراون وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە، بەوەی دەستبەرداربوونی ژەمی بەیانی مەترسییە تەندرووستییەكان زیاد دەكات .

بەگوێرەی "كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ دڵ" نەخواردنی نانی بەیانی دەبێتە هۆی زیادبوونی پەستانی خوێن و كۆلیسترۆڵ و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بەنەخۆشییەكانی دڵ، بەتایبەت ئەگەر ئامادەیی بۆماوەیی هەبێت .

زاناكانی زانكۆی هۆهنهایم روونیانكردووەتەوە، كە دوای پشكنینی ١٧ كەس ، بۆیان دەركەوتووە ژەمی بەیانی كاریگەری ئەرێنیی هەیە بۆ هاوسەنگی تەندروستی جەستە و تێكرای بەكارهێنانی گەرمۆكە (كالۆری)یەكان .

گۆڤارە ئەڵمانییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە سەرەرای ئەوەی دەستبەرداربوونی ژەمی بەیانی دەبێتە هۆی سووتاندنی چەوری زیاتر، ئەوەشە هەندێك كەسی بەهەڵەدا بردووە، بەڵام بەردەوام بوون لەسەر خواردنی نانی بەیانی جەستە لەهەوكردنەكان دەپارێزێت، هەروەك یارمەتی هاوسەنگی گلوكۆز دەدات، كە ئەوەش زۆر پێویستە بۆ پاراستنی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم .

گۆڤارەكە هۆشداری دەدات لەوەی وازهێنان لە نانخواردنی بەیانی بەئامانجی دابەزاندنی كێش ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت ، بەوەی بەدرێژایی رۆژ ئارەزووی خواردنت بۆ درووست دەبێت‌و برێكی زۆرتری گەرمۆكە بە جەستە دەبەخشێت .
 
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی