زاناكانی روسیا جۆرە دەرمانێكی نوێی چارەسەری شێرپەنجە دروست دەكەن

تەندروستی

12/08/2019‌ 761 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كۆمپانیای حكومی پترسبۆرگ بۆ رادیۆ و تەلەفزیۆن باسی لەوە كردووە، پزیشكەكانی پترسبۆرگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە تاقیكردنەوە لەسەر جۆرێكی نوێی چارەسەر دەكەن.

بەگوێرەی كۆمپانیاكە، پزیشكەكان ئومێدیان وایە چارەسەرە تازەكە بتوانێت یارمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە بدات، كە دەرمانەكە بەشێوەیەكە خانە لیمفاوییە T ییەكان ڕووبەڕووی ئەو لووە پیسانە دەبنەوە، كە تووسی كەسەكە بووە  .

پزیشكان لەهەفتاكانی سەدەی رابردوو هەوڵیانداوە ئەو چارەسەرە دابنێن، بەڵام بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی یەكێتی سۆڤێتەوە كاركردن بۆ پەرەپێدانی وەستێنراوە .

بۆیە دوای ٣٠ ساڵ وەستان ، جارێكی تر پزیشكانی ناوەندی نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان لە دەوروبەری پترسبۆرگ دەستیان كردووە بەكاركردن تێیدا .

كرۆكی چارەسەرە نوێكە بریتییە لە دابڕینی خانە لیمفاوییە T یەكان لەو لووە پیسەی تووشی نەخۆشەكە بووە لەبارودۆخی تاقیگەدا، ئامانجیش لەو خانانە بریتییە لە دۆزینەوەی خانەی گۆڕدراو (ئەو خانانەی، كە كەوتوونەت ژێر كاریگەری بازدان ) و كوشتنیان .

بەداخەوە ئەو خانە لیمفاوییە بكوژانەی ناو جەستەی مرۆڤ بۆ بەرەنگاربوونەوەی لووە پیسەكان كەمن و بەش ناكەن، بەڵام پزیشكەكان وادەكەن لەڕێگای دەرمانە بەرگرییە نوێكەوە زیاد بكەن .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی