ئێران دەرمانی نانۆی دژە شێرپەنجە بۆ عێراق دەنێرێت

تەندروستی

12/08/2019‌ 2210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئاژانسی میهری ئێران بڵاویكردەوە، تاران خواستی هەیە دەرمانی نانۆی دژە شێرپەنجە بۆ لوبنان و ئەرمینیا و ئەفغانستان و توركیا و تایلاند و ئیسپانیا و عێراقیش رەوانە بكات .

ئاژانسە ئێرانییەكە بڵاویشیكردەوە، كۆمپانیایەكی ئێرانی دووستكەری دەرمانی نانۆیی توانیویەتی بەرهەمەكانی بۆ زۆربەی وڵاتە ئاسیاییەكان رەوانە بكات، ئێستاش لە قۆناغە یاساییەكانی ئامادەكارییەكانە بۆ رەوانەكردنی بۆ ئەوروپا .

مهیناز قومی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە دەڵێت: تائێستا ٣ هەزار پاكەت (شووشەی دەرمان) لە دەرمانی نانۆی دژە شێرپەنجە "سینادۆكسوزوم" بۆ سوریا نێردراوە، لەئێستاشدا خەریكی ئامادەكارییە یاساییەكانین بۆ ناردنی ئەو دەرمانە بۆ وڵاتانی تری ئاسیا و ئەوروپا .

لەبەشێكی تری قسەكانیدا میهناز دەڵێت: تائێستا چوار جۆر دەرمانی كیمیایی و پێنج تەواوكەری خۆراكی سێ بەرهەم لەجۆری مەرهەم و جێڵ بەرهەمهێنراوە .

سەبارەت بەكاریگەرەییەكانی دەرمانەكە، قومی دەڵێت: دەرمانە نانۆییەكە دوای ئەوەی خەڵك متمانەیان بەكاریگەرییەكەی كرد ئێستا پێشوازییەكی زۆری لێدەكرێت ،بەجۆرێك ئاستی فرۆشی لەناوخۆی ئێران بەڕێژەی ٢٠٠% زیادی كردووە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی