شارپرێس:
لێكۆلینەوەیەكی نوێی پزیشكی لەجیاتی گۆشتی سوور هانی خواردنی گۆشتی مریشك دەدات، ئەوەش دوای ئەوەی دەركەوتووە زیادكردنی خواردنی گۆشتی مریشك لەسەر حسابی گۆشتی سوور بەڕێژەی ١٥% مەترسییەكانی تووشبوون بەشێرپەنجەی مەمك كەمتر دەكاتەوە.
هەروەك بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە سوودەكانی گۆشتی مریشك هەر لەوەدا كورتنابێتەوە، كە مەترسی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە ، بەڵكو ئەم سوودانەشی هەیە :
ئەو رەگەزە خۆراكییانە بە جەستە دەدات، كە بەو زۆرییە لە گۆشتی سووردا نییە وەك ڤیتامینەكانی "ئەی ، كەی ، دی ، ئی".
برێكی زۆر لە پرۆتین بە جەستە دەدات، كە بۆ بنیادنان و نۆژەنكردنەوەی ماسولكە و شانەكان بەسوودە .
گۆشتی مریشك ئەو كانزایانەی تێدایە، كە ئێسك بەهێز دەكەن ، وەك كالیسیۆم و فسفۆر، لەگەڵ سیلینیۆم، كە رێگری لە هەوكردنی جومگەكان دەكات .
گۆشتی پەلەوەر هاوشێوەی گۆشتی سوور دەوڵەمەندە بەزینك، كە بۆ پاراستنی ئاستی هۆرمۆنی تۆستیسرۆن لەناو جەستەی پیاوان گرنگە .
گۆشتی مریشك ڤیتامین "بی 5"ی تێدایە، كە یارمەتی كەمكردنەوەی شڵەژان و نیشانەكانی تەمەنی نائومێدی لای ژنان دەدات .
هەر ٢٨ گرام گۆشتی سنگی مریشك یەك گرام چەوری تێدایە، لەبەر ئەوە گۆشتی سنگی مریشك و گۆشت قەل رێگایەكی باشە بۆ كۆنترۆڵكردنی كێش .
گۆشتی پەلەوەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین "بی 6" كە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی