لەبەر ئەم هۆكارە كتری كارەبایی ناو هۆتێلەكان بەكارمەهێنن

تەندروستی

13/08/2019‌ 1831 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەبارەت بە پاك و خاوێنی ئەو كترییە كارەباییانەی لەناو هۆتێلەكان بۆ گەرمكردنی ئاو بەكاردەهێنرێت تا هەندێك خواردنەوەی گەرمی وەكو چاو قاوە و نیسكافەی لەناو ژوورەكان پێئامادە بكرێت هۆشداری دەدرێت .

بۆ ئەم مەبەستە شارەزایەكی پزیشكی هەڵسەنگاندێكی بۆ ئاستی پاك و خاوێنی ئەو كترییە كارەباییانە كردووە و دەركەوتووە، كە برێكی زۆر بەكتریا و میكرۆبی ئەوتۆیان تێدایەو هۆكارن بۆ تووشكردنی مرۆڤ بە گەلێك نەخۆشیی ، بەتایبەتی دوای ئەوەش دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، كە هەندێك لە گەشتیار و میوانان بۆ شووشتنی جلی ژێرەوەیان بەكاری دەهێنن .

بەگوێرەی رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئەو بابەتە جارێكی تر لەناو تۆرە كۆمەڵایەتییەكان وروژاوەتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی دەركەوتووە، كە یەكێك لەمیوانەكانەكان جلی ژێرەوەی خستۆتە ناو كترییە كارەباییەكە لەپێناو گەرمكردنی و پاككردنەوەی .

ئەوەی زیاتر جێگای توورەیی و بێزاری بەكارهێنەرانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكانە ئەوەیە كەسەكە نەوەك هەر بەو هەڵسوكەوتە نەشیاوە هەستاوە ، بەڵكو بەشانازیشەوە وێنەكەی لەسەر هەژمارەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوكردووەتەوە .

هەندێك لەو كەسانەی كۆمێنتیان لەسەر ئەو بابەتە داوە بەسەرهات و روودای تریشیان گێراوەتەوە، كە وادەكات لەپێش بەكارهێنانی ئەو كترییە كارەباییانە زۆر بەباشی بیر بكەیتەوە، بۆ نموونە یەكێك نووسیویەتی: هاوسەركەم وەك كرێكاری پاككەرەوە لە یەكێك لە هۆتێلەكان كار دەكات، لەسەر بنەمای ئەوەی خۆی لەوێ دەیبینێت ئامۆژگاریتان دەكەم هەرگیز كتری كارەبایی ناو هۆتێلەكان بەكار مەهێنن.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی