جەستە چی لێبەسەردێت ئەگەر رۆژانە قاوە بخورێتەوە؟

تەندروستی

13/08/2019‌ 615 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەندێك لێكۆڵینەوە ئەوەیان دەرخستووە، خواردنەوەی قاوە بۆ باشكردنی باری دەروونی مرۆڤ بەسوودە و كاریگەری ئەرێنیشی لەسەر مێشك هەیە، لەبەر ئەوە لەوكاتەی هەست بەخەمۆكی دەكرێت خواردنەوەی قاوە بەكەڵكە .

سەرباری ئەوە ، هەندێك لە شارەزایان باس لەوە دەكەن، كە قاوەی سرووشتی بێ شەكر رەنگە مەترسییەكانی تووشبوون بەنەخۆشی باركنسۆن و لووە شێرپەنجەییەكان و نەخۆشی شەكرە جۆری دووەم كەم بكاتەوە .

هەروەها خواردنەوەی قاوە پێش راهێنانە وەرزشییەكان رەنگە بەهۆی ئەو كاریگەرییە چالاككەرەییەی كافایینەكە هەیەتی لەوەرزشكردنەكە ئەنجامی باشتری هەبێت ، جگە لەوەی قاوە بۆ زیادكردنی تەركیز و باشكردنی بیرەوەری بەسوودە .

لەگەڵ ئەوەشدا ، خواردنەوەی قاوە هەندێك ئاكامی نەرێنی هەیە ، كە خۆی لە زیادبوونی پەستانی خوێن و كۆلیسترۆڵدا دەبینێتەوە، ئەوەش بەتایبەت ئەو قاوەیە دەگرێتەوە بەشێوەی بەكارهێنانی كتری پەستانی فەرەنسییەوە (فرەنچ پرێس) ئامادە دەكرێت . 

ئەو گیراوەیە كۆلیسترۆڵی زیاتری تێدایە، دواتریش بەهۆی زۆری كۆلیسترۆڵەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر سیستەمی دڵ و بۆرییەكانی خوێن دەبێت ، سەرباری ئەوانەش ، دەكرێت بەهۆی خواردنەوەی قاوەوە رارایی و تێكچوونی خەو و سەرئێشە درووست ببێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە