تەنێكی ئاسمانی بەقەبارەی هەرەمی خۆفۆ لەزەوی نزیك دەبێتەوە

هەمەڕەنگ

13/08/2019‌ 718 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ناسای ئەمەریكی لەكۆتایی مانگی ئاب هەسارۆكەیەك لەزەوی نزیك دەبێتەوە، كە قەبارەكەی لە قەبارەی هەرەمی خۆفۆ گەورەترە و مەترسی لەسەر هەسارەی زەوی دروست دەكات .

ناسا باس لەوە دەكات، چێوەی هەسارۆكەی 2019 OU1 دەگاتە ١٦٠ مەتر ، واتە ٢٠ مەتر لە هەرەمی خۆفۆ گەورەترە .

لە ٢٨ی ئاب هەسارۆكەی 2019 OU1 نزیكەی ٤٠ جار لە هەسارەی زوهرە لەزەوی نزیكتر دەبێت، كە رەنگە تا نزیكی ملیۆنێك كیلۆمەتر لەزەوی نزیك ببێتەوە .

پێشتریش ئاژانسی گەردوونی ئەوروپا  لیستێكی ئەو تەنە ئاسمانییانە بڵاوكردبووەوە، كە ئەگەری ئەوەیان هەیە مەترسی لەسەر زەوی دروست بكەن ، تێیدا روونكراوەتەوە ئەگەری بەركەوتنی هەسارۆكەی  2006QV89 بە زەوی بریتییە لە یەك لە ٧ هەزار (1\7000). كە ئێستا هەسارۆكەكە ٥،٧ ملیۆن كیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە .

جگە لەم دوو هەسارۆكەیەی تر قەزەمە هەسارەی  2010RF12 ئەگەری هەیە ساڵی ٢٠٩٥ ئەوەندە لەزەوی نزیك ببێتەوە، كە ئەگەری بەركەوتنی بە زەوی بریتی بێت لە یەك لە شازدە (1\16).

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی