لیستی ئەو زانكۆیانەی زۆرترین ملیاردێر لێیەوە دەرچوون

هەمەڕەنگ

13/08/2019‌ 621 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بێگومان پێوەری هەڵسەنگاندنی هەر زانكۆیەك بۆ پلەبەندی و دیاریكردنی ئاست، ئاستی زانستی خوێندن و مەنهەجی زانكۆكە و رێژەی دەرچوونی ئەو خوێندكارانەیە، كە لەو زانكۆیەدا دەرچوون.

هەروەها پێوەرێكی تر بۆ هەڵسەنگاندی هەر زانكۆیەك پەیوەندی زانكۆكەیە بە بازاڕ و هەلی كارەوە، كە ماڵپەڕی wealth-x ی تایبەت بە بواری سەرمایەی كەسە دەوڵەمەندەكانی، كە لە هەموو وڵاتان دەكۆڵێتەوە لیستی ١٠ زانكۆی خستوەتەڕوو، ئەو زانكۆیانە زۆرترین ملیاردێر لێی خوێندوویانەو دەرچوون.

زانكۆی هارڤارد، ئەمریكا ١٣،٦٥٠ ملیاردێر لێی دەرچوون.

زانكۆی ستانفۆرد، ئەمریكا ٥،٥٨٠ ملیاردێر لێی دەرچوون.

زانكۆی پەنسلڤانیا، ئەمریكا ٥،٥٧٥ ملیاردێر لێی دەرچوون.

زانكۆی كۆڵۆمبیا، ئەمریكا ٣،٩٢٥ ملیاردێر لێی دەرچوون.

زانكۆی نیۆیۆرك، ئەمریكا ٣،٣٨٠ ملیاردێر لێی دەرچوون.

پەیمانگای ماساشۆستی تەكنەلۆجی ئەمریكا، ٢،٧٨٥ ملیاردێر لێی دەرچوون.

زانكۆی كامبریدج، شانشینی بەریتانیا ٢،٧٦٠ ملیاردێر لێی دەرچوون.

زانكۆی نۆرت وێسترن ئەمریكا، ٢،٧٣٥ ملیاردێر لێی دەرچوون.

زانكۆی كالیفۆرنیای باشوور ئەمریكا، ٢،٦٤٥ ملیاردێر لێی دەرچوون.

زانكۆی شیكاگۆ، ئەمریكا ٢،٤٠٥ ملیاردێر لێی دەرچوون.

سەرچاوە: cnn عەرەبی
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ