دابەزاندنی كێش لەنەخۆشی شەكرە دەتپارێزێت

تەندروستی

13/08/2019‌ 392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی دەرخستووە، كە ڕێگای بەكارهێنانی دابەزاندنی كێش ڕێگری دەكات لەچەند نەخۆشییەكی كوشندە.

زانایانی زانكۆی ئۆگۆستا لە جۆرجیا لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئەوەیان دەرخستووە، بەكارهێنانی ڕیگای هەزە بۆ دابەزاندنی كێش كەسی بەكارهێنەر لەنەخۆشی شەكرە دەپارێزێت، بەوەی چەوری و هەوكردن دەگۆڕێت بۆ جۆرێك لە بەكتریا، كە یارمەتی كارەكانی گلوكۆز دەدات.

هەمان توێژینەوە ئاماژە بەوە دەكات ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە ئەگەر ڕۆژانە ٤۰ خولەك یاری بەو ئامێرانە بكەن، كە جوڵە و هەزەی تێدایە، بە تەواوی گۆڕانكاری بەسەر تەندروستیاندا دێت و شەكرەیان كەم دەبێتەوە.

سەرچاوە: دەیلی مەیل
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ