نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورە تۆماردەكات

جیهان

13/08/2019‌ 746 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، دوای ئەوەی ئەمریكا رایگەیاند، بڕیاری سەپاندنی گومرگی زیاتر بەسەر كەلوپەلی چین دوادەخات.

بەپێی رێگەی "بلومبرگ" لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنتی جیهانی گەیشتووەتە 60.80 دۆلار، كە بەرێژەی 4% نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان نرخی هەر بەرمیلێكی گەیشتووەتە 56.85 دۆلار، كە رێژەی بەرزبوونەوەكەی 3.5% بووە.

ئەمریكا ماوەی رابردوو رایگەیاند، بەرێژەی  10% گومرگی زیاتر دەخاتە سەر كەلوپەل‌و كاڵای چینی ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕی نەوت داناو نرخەكەی بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزاند.

هـ ـ ح

بەپەلە