گەرما هەڵدانەوەى گۆڕە بە کۆمەڵەکانى سەماوە دوا دەخات

عیراق

13/08/2019‌ 318 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما وایکرد پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی سەماوە بۆ مانگی ئەیلولى داهاتوو دوا بخرێت.


سیروان جلال، بەڕێوەبەری گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم بە شارپرێسى راگەیاند، بڕیاربوو دوای پشووەكانی جەژنی قوربان هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی سەماوە دەستپێبكەنەوە، بەڵام دواکەوت بۆ مانگى ئەیلولى داهاتوو.


ئاماژەى بەوەشکرد،  بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما نەتوانرا دواى جەژن پڕۆسەکە بەردەوام بێت، بۆیە هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان دواخرا بۆ مانگی ئەمساڵ.


 سیروان جەلال رونیشیکردەوە، ئەو گۆڕە بە كۆمەڵەی پێش جەژن هەڵدرایەوە ١٧١ ڕووفاتی تێدابووە کە ٩٧ ڕووفاتیان ژن بوون و ٧٤یان منداڵ بوون كە تەمەنیان لە نێوان ٧ مانگ بۆ ١٠ ساڵدایە.


هەروەها ناوبراو رونیشیکردەوە، سەرجەمى روفاتەکان گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری بەغداد سامپڵیان لێوەردەگیرێت بۆ پشكنینی دی ئێن ئەی، ئەو پرۆسەیەش دوو مانگ دەخایەنێت.
س.هـ