سێ کچى ئێزیدى لەدەستى داعش لە سوریا رزگارکران

sharpress.net

292 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/08/2019‌

شارپرێس:

به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئازادكردنی رفێنراوانی‌ ئێزیدی رایگه‌یاند: سێ كچی رفێنراوی‌ ئێزیدی له‌ سوریا لەدەستى داعش ئازاد كراون.


حسێن قائیدی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئازادكردنی رفێنراوانی‌ ئێزیدی رایگه‌یاند، نووسینگه‌كه‌یان توانیویه‌تی سێ كچ له‌ سوریا ئازاد بكات كه‌ بریتین له‌ (ئـ . ب. خ) له‌ دایكبووی ساڵی 2000 (ئـ . د. ب) له‌ دایكبووی ساڵی 2003 و (و. ع. ع) له‌ دایكبووی ساڵی 2001 كه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له‌ گوندی كۆجۆ رفێنرابوون.


قائیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ پرۆسه‌ی ئازادكردنی ئه‌و كچانه‌ له‌ رێگه‌ی نوسینگه‌ی ئازادكردنی رفێنراوانی‌ ئێزیدییه‌وه‌ بووه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌نه‌وه‌ ده‌ست كه‌سوكاره‌كانیان و له‌ ئێستادا له‌ شوێنێكی پارێزراودان.

 

ئەمرۆش کچیکى ترى ئێزیدى لە کەمپى هۆلى کە لەژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى هەسەدە دایە گەیەنرایەوە دەستى کەسوکارى لە شنگال

س.هـ







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved