شارپرێس:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق،رایدەگەیەنێت جموجوڵه‌كانی داعش زیادی كردوه‌و، بۆ پاراستنی ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقیه‌كان پێویسته.
شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: جموجوڵه‌كانی داعش له‌سوریاوه به‌ره‌و موسڵ تاده‌گاته سڵاحه‌دین و خورماتوو دواتر به‌دیوی ئه‌نباردا زیادی كردوه.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له‌ته‌واوی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌بێ پێشمه‌رگه ناتوانرێت ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه پڕبكرێنه‌وه، وه گرنگه هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقدا هه‌بێت بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش.
میروه‌یس ئەوەشى خستەڕوو، حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌هۆی ئه‌و زانیارییه هه‌ڵانه‌ی كه‌له‌فه‌رمانده‌و هه‌واڵگریه‌كانه‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ده‌ستی ده‌ستی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه.
له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ، شێركۆ میروه‌یس دەڵێت، ئه‌و ناوچه‌یه وه‌كو سنوری جوگرافی سنورێكی زۆر پان و به‌رینه، ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێن نه‌یانتوانیوه ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، ده‌یان ناوچه هه‌یه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێزه عیراقیه‌كان، ئه‌و هێزه‌شی له‌وێیه به‌پێی پێویست نیه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه، چونكه به‌بێ بوونی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه پڕناكرێته‌وه.
س.هـ