ئەمریکا: بۆ راگرتنى "فراوانخوازی"یەکانى ئێران کەشتییە سەربازییەکانمان رەوانەى ناوچەکە کردوە

جیهان

13/08/2019‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسانى سەربازى ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بوونى هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ شەڕ نییە تەنیا بۆ راگرتنى ئێرانە لە ناوچەکە.

 

دوو فەرماندەی باڵای کۆپاپۆری ئەمریکیی ئابراهام لینکۆڵن کە لە ئاوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی CNBC وتیان کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچە نەک بە ئامانجی شەڕ، بەڵکوو بۆ پێشگری لە ئێرانە.


ڤالتێر سلاتێر و ڤیلیام ڕید دوو فەرماندەی باڵای کۆپاپۆری ئابراهام لینکۆڵن، ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئامادەبوونی ئێستای ئەو کۆپاۆرە لە باکووری دەریای عەرەب لە پێناو پێشگری و دەستەبەرکردنی ڕەوتەی هاتوچۆی پاپۆرەکان لە کەنداوی فارس و تەنگەلانی هورمۆزە.

 

پێشتر ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی  ئێران کۆپاپۆری فرۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن کە پێکهاتووە لە ٤٤ فرۆکەی جەنگی، کۆپتەر و فرۆکەکانی دیکە و ٥٤٠٠ پێرسۆنێل، ڕەوانەی ناوچەکە دەکات.

س.هـ