ئەو خواردنانەی كاربۆهیدراتیان زۆرە لەشێرپەنجە دەتپارێزن

تەندروستی

14/08/2019‌ 729 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەلێكۆڵینەوەیەكی ناوەندی فرید لە ئەمریكا، كە لە نەخۆشی شێرپەنجە دەكۆڵێتەوە ئاشكرایكردووە، ئەو خواردنانەی بەكاربۆهیدرات دەوڵەمەندن و پرۆسەی هەرسكردن خاو دەكەنەوە، لە شێرپەنجە دەتپارێزێن.

لەلێكۆڵینەوەكەدا هاتووە: ئەو خواردنانەی كاربۆهیدراتیان زۆرە، زیادبوونی شەكری ناو خوێن خاو دەكاتەوە، هەروەها بەڕێژەی سەدا ۲۲ ڤیتامینی ۳ كەمدەكاتەوە، ئەم ڤیتامینەش هۆكاری دروستبوونی كۆمەڵێك ئینتیهاباتە، كە نەخۆشی شێرپەنجە دروست دەكەن.

هەروەها لێكۆڵینەوەكە ئاشكرایكردووە، ئەو خواردنانەی بە كاربۆهیدرات دەوڵەمەندن، بۆ ئەو كەسانەی كێشیان لاوازە زۆر گرنگن، چونكە پرۆسەی هەرسكردن خاودەكاتەوە، هاوكات ئەو خواردنانە نەخۆشی شەكرە كەمدەكەنەوە.

ئەو خواردنانەی كاربۆهیدراتیان هەیە بریتین لە نۆك و فاسۆلیا و نیسك و بقولیاتەكان، كە گرنگە رۆژانە ئەو خواردنانە بخوێن.

وەرگێڕان: رەنج رەسوڵ رەزا