ڕزگاكردنی پیاوێك كە بۆ ماوەی ٤ رۆژ لەنێوان دوو تاشەبەرد گیری خواردبوو

هەمەڕەنگ

14/08/2019‌ 934 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تیمێكی فریاگوزاری لە كەمبۆدیا توانیان پیاوێك رزگاربكەن دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار رۆژ لەئەشكەوتێكدا لەنێوان دوو تاشە بەرد گیری خواردبوو ، ئەوەش لەكاتێدا هەوڵیدا بوو پاشەڕۆی شەمشەمە كوێرە كۆبكاتەوە.

سۆما بورا، كە كەسێكی كەمبۆدییە لەیەكێك لە ئەشكەوتە دوورەدەستەكانی وڵاتی كەمبۆدیا دوای ئەوەی لایتەكەی دەستی لێدەكەوێت‌و هەوڵ دەدات هەڵیبگرێتەوە، كاتێك خۆی دەچەمێنێتەوە پێی دەخزێت و لەنێوان دوو گاشەبەردی ناو ئەشكەوتەكە  گیر دەخوات و چوار رۆژ بەو حاڵەوە دەمێنێتەوە .

سەرچاوەیەكی فەرمی پۆلیس باسی لەوە كردووە، كە پیاوەكە لەو ماوەیەدا بێ خواردن و بێ ئاو ماوەتەوە تا ئەوكاتەی لەپرۆسەیەكی فریاگوزاری فراوان، كە تیمێكی ٢٠٠ كەسی بەشدارییان تێدا كردووەو ماوەی ١٠ سەعاتی خایاندووە رزگاركراوە.

یەكەم كەس، كە تێبینی گیرخواردنی بورای كردووە یەكێك لە هاوڕێ نزیكەكانی بووە، كە لەگەشتێكی پێشتردا هاوڕێیەتی بورای كردووە بۆ كۆكردنەوەی پاشەرۆی شەمشەمەكوێرە .

پاشەرۆكی شەمەشەمە كوێرە پەینێكی بەپیتی زەوی و زارە و لەكەمبۆدیا پارەیەكی باش دەكات ، بەشێوەیەك هەندێك كەس روودەكەن چیای "چاكرای" بۆ دەستكەوتنی پاشماوەی ئەو باڵندەیە .

بەهۆی رووداوەكەوە دەسەڵاتدارانی كەمبۆدیا بۆ رێگری لەدووبارەبوونەوەی رووداوی لەو جۆرە ، سەركەوتن بەسەر ئەوە چیایەیان قەدەغە كرد . 

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی