لایەنە كوردییەكان هەوڵی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە شنگال دەدەن

sharpress.net

276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/08/2019‌

شارپرێس:
پێگەی مەسەلە بەپشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی و سیاسیی لە بەغدا بڵاویكردەوە، چەند لایەنێكی كوردی كار لەسەر پرۆژەیەك دەكەن، كە رێگە بۆ دەستتێوەردانی دەرەكی خۆش بكات‌و یارمەتی هەوڵەكانی هەرێم بۆ جیابوونەوە لە عێراق بدات.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، بۆ ئەوەش بانگەشە بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لەناوچە ئێزیدینشینەكان دەكەن بەسەرپەرشتی ئەمریكا و حكومەتی هەرێم و بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی بەغدا ، ئەویش بەپاساوی رزگاكردنی ناوچەكە لەژێر دەستی پارتی كرێكارانی كوردستان .

ئەو سەرچاوانە باسیان لەوە كردووە، كە ئەو پرۆژەیە نەگونجاوە و داواكارییە بۆ دەستێوەردان لەكاروباری ناوخۆپی عێراق، لەبەر ئەوەی ئەگەر ویستێكی سیاسی بەهێز لە بەغدا هەبێت ئەوە هێزە عێراقییەكان توانای ئەوەیان هەیە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە خاكی عێراق بكەنە دەرەوە .

هەروەك ئەو سەرچاوانە رایانگەیاندووە، پێدەچێت لاوازی ناوەندی بڕیار هانی هێنانەگۆڕی پرۆژەی وەك درووستكردنی ناوچەی ئارام و پرۆژەی تریش بدات .

هەر لەو چوارچێوەیەدا ، مەحما خەلیل هەڵسوڕێنەری كارەكانی شنگال لە پارێزگای نەینەوا داوا دەكات ناوچەی ئارام لە شنگال و لەژێر سەرپەرشتی ئەمریكا دروست بكرێت، ئەوەش لەدوا لێدوانی، كە لەو بارەوە قسەی كردبوو .

خەلیل جەختی لەوەش كردبووەوە، كە دروستكردنی ناوچەیەكی لەو جۆرە هانی ئێزیدییەكان دەدات بگەڕێنەوە سەر جێگا و ڕێگای خۆیان و متمانەشیان بەخۆیان زیاتر دەبێت .

هەڵسوڕێنەری كاروباری شەنگال، یەكێكە لە بەرپرسەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو ناوچەیە، پارتی كرێكاران بەوە تۆمەتبار دەكات شنگالی كردووەتە پەناگەیەكی ئارام بۆخۆیان و هیچ رێز لە یاساكانی عێراق ناگرن و باج و سەرانە لە خەڵك دەستێنن .

پارتی دیموكراتی كوردستان لەدوای رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر ناوچەی شنگال و دەوروبەری چۆڵ كرد و كەوتە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی حەشدی شەعبی ، لەئێستاشدا بەچەندین شێواز هەوڵ دەدات جێپێی خۆی لەو شارە قایم بكاتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved