ڤیدیۆ.. كۆمپانیای بی ئێم دەبلیو نمایش بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی دەكات

هەمەڕەنگ

15/08/2019‌ 1373 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆڕەكانی ئینتەرنێت ڤیدیۆی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی بڵاوكردووەتەوە، كە لەجۆری xDrive 750 .

ئۆتۆمبیلەكە توانایەكی بەرزی لەخێرایی هەیە، كە لەماوەی سەعاتێك (250 كلم/سەعات)ەو تەواوی خێراییەكەشی دەگاتە 260 كلم/ سەعات تەنیا بە 26 چركە.

ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی "بی ئێم دبلیو" خاوەنی دیزاینێكی گەورەو جوانە قەبارەكەشی قورسە، هەر ئەوەش وا دەكات، ئۆتۆمبیلەكە بتوانێت بەو خێراییە زۆرە بڕوات.

ئۆتۆمبیلی 750 xDrive بزوێنەرێكی تۆڕبینی 8 بستۆنی هەیە، كە تواناكەی 530 ئەسپەو توانای كێبڕكێی "مێرسیدس" S Class و ئۆتۆمبیلی A8  "ئۆدی" بكات‌و نرخەكەی 160 هەزار دۆلارە.

هـ ـ ح