چەند میوەیەك لەنەخۆشییەكانی شێرپەنجە دەتپارێزن

تەندروستی

15/08/2019‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی زانكۆی edith cowan لە وڵاتی ئوستورالیا ئەوەی سەلماندووە، كە ڕۆژانە خواردنی یەك سێو لە مەترسی مردن بە شێرپەنجە دەتپارێزێت.

بەپێی توێژینەوەكە، سێو ٥۰۰ ملیگرام مادەی فلافۆدوینی تێدایە، كە ئەوەش دەبێتە هۆی دروستكردنەوەی مرۆڤ لەچەند نەخۆشییەك لەوانە شێرپەنجە. 

توێژینەوەكە لەسەر نزیكەی ٥۳ هەزار كەس ئەنجامدراوە لە ماوەی ۲۳ ساڵدا، ئەو كەسانەی هەمیشە سێو و توی سەوزیان خواردووە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەیان كەمتر بووە بەراورد بەو كەسانەی، كە ئەو جۆرە میوانە ناخۆن، چونكە فلافۆدوین مرۆڤ دەپارێزێت لە هەوكردنی خوێن، كە هۆكارە بۆ جەڵتەی دڵ و نەخۆشی شێرپەنجە.

هەروەها توێژینەوەكە ئەوەی سەلماندووە، خواردنی سێو لە نەخۆشییەكانی دڵ دەتپارێزێت و یارمەتیدەرێكی باشە بۆ دوركەوتنەوە لە كێشانی جگەرە و مادە كحولییەكان.

وەرگێڕان: رەنج رەسوڵ

بەپەلە