نــرخــی دۆلار لــەبــازاڕەكــانــی هــەرێــم بەرزبوونەوە تۆماردەكات

کوردستان

15/08/2019‌ 1432 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 650 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 650 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی لەچاو رۆژانی رابردوو رووی لەبەرزبوونەوە كردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 133 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 145 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 10 هەزارو 250 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح